فەرمانی ئازادكردنی كوڕەكانی موبارەك دەرچوو
دادگای تاوانەكانی قاهیرە ئەمرۆ هەردوو كوڕەكەی حوسنی موبارەك، سەرۆك كۆماری پێشووی میسری بە بێتاوان ناساندو فەرمانی ئازادكردنیانی دەركرد.
عەلاو جەمال موبارەك بەتۆمەتی گەندڵیو خراپ بەكارهێنانی موڵكو ماڵی گشتی بۆ نۆژەنكردنەوەی كۆشكی كۆماریی تۆمەتبار كرابوون.
پێشتر دادگایەك لەمیسر عەلاو جەمال موبارەكی بەو تۆمەتە بە چوارساڵ زیندان مەحكوم كردبوو، بەڵام دادگای پێداچوونەوە ئەو بریارەی هەڵوەشاندنەوە.
PM:03:48:22/01/2015