له دوا په‌ره‌سه‌ندنی ناکۆکیه‌کانی نێوان رۆژئاوا‌و روسیا دوو فرۆکه‌ی سه‌ربازی روسیا ئه‌مرۆ 29-1 لە ئاسمانی بەریتانیا نزیک بوونەتەوە.
به‌پێی هه‌واڵێکی بی بی سی له‌گه‌ڵ نزیکبوونه‌وه‌ی دوو فرۆکه روسیه‌که، چه‌ند فرۆکه‌یه‌کی جۆری RAFی بەریتانی لەدەوروبەری خولاونەتەوەو چاودێریان کردووه.
به‌پێی زانیارییه‌کانی بی بی سی، ئه‌و فرۆکه روسیانه کاریگه‌ریان له سه‌ر ڕێرەوی فرۆکه مه‌ده‌نییه به‌ریتانییه‌کانی ئاسمانی ناوچه‌که جێ هێشتووه، بەڵام قسەکەری وەزارەتی به‌رگری به‌ریتانی هیچ ڕوونکردنەوەیه‌کیان نەداوە له‌سه‌ر ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنه مه‌ترسیداره.