ماڵپه‌ڕی دووربینی نزیک مه‌لا کرێکار بڵاویکرده‌وه که ناوبراو له‌لایه‌ن پۆلیسی وڵاتی نه‌رویجه‌وه ده‌ستگیرکرا‌وه‌ته‌وه.
ماڵپه‌ره‌که ده‌ستگیرکردنی کرێکار ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌و چاوپێکه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ که‌ناڵی نه‌رویجی (ئێن ئار کۆی) ی سازیداوه.
هه‌رچه‌نده هۆکاری ده‌ستگیرکرنی کرێکار له دووربین بڵاونه‌کراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌پێی هه‌واڵێکی که‌ناڵه‌که کرێکار له چاوپێکه‌وتنه‌که‌یدا وتوویه‌تی" ئه‌و که‌سه‌ی وێنه‌ی کاریکاتێری پێغه‌مبه‌ری کێشاوه شایسته‌ی کوشتنه".
هه‌روه‌ها پشتگیری خۆی بۆ رووداوه‌که‌ی شارل ئیبدۆ ده‌ربڕیوه.