ئاژانسی رۆیته‌رز له‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی بازرگانی نه‌وت و ئه‌و داتایانه‌وه که به‌دوای که‌شتیه‌کاندا ده‌چێت، بڵاویکرده‌وه ئه‌و که‌شتیه‌ی نه‌وتی کوردستان که چه‌ند مانگ بوو له ته‌کساس له‌نگه‌ری گرتبوو ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و هه‌رێمه نههانهێشت بفرۆشرێت، گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ده‌ریای ناوه‌راست و له ئیسرائیل به‌تاڵ کراوه.
که‌شتی یونایتد کالافرفتا که یه‌ک ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی کوردستان بارکردبوو له مانگی ته‌موزی ساڵی رابردووه‌وه له‌سه‌ر داوایه‌کی حکومه‌تی عێراق تووشی کێشه‌یه‌کی یاسایی بووه له ولایه‌تی ته‌کساسی ئه‌مه‌ریکی، پاش مانه‌وه‌ی چه‌ند مانگ مایه‌وه، له کانونی دووه‌مه‌وه که‌شتیه‌که دوورکه‌وته‌وه له به‌نده‌ری ته‌کساس و به‌ره‌و ده‌ریای سپی ناوه‌راست گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی رۆیته‌رز که پشتی به‌به‌یانی جووڵه‌ی که‌شتیه‌کان به‌ستووه، که‌شتی یونایتد بهبارهکهیهوه 22 شوبات به‌ره‌و به‌ندره‌ی عه‌سقلانی ئیسرائیلی رۆشتووه پێشئه‌وه‌ی ئامێری په‌یوه‌ندییه‌کی به‌مانگه ده‌ستکرده‌که‌وه بکوژێنێته‌وه‌و له‌وێ شوێنه‌که‌ی دیاری کراوه‌و دواجار ئه‌مڕۆ ده‌رکه‌وتۆته‌وه به به‌تاڵی.