سەرنوسەری نوێی گاردیان ژن دەبێت

‌کاسرین فاینەر سەرنوسەری نوێی گاردیان
لە هاوینی ئەمساڵەوە سەرنوسەری یەکێک لە جدی ترین رۆژنامەی بەریتانی و جیهانی، رۆژنامەی گاردیان ئافرەتێک بەناوی کاسرین فاینەرەوە دەبێتە سەرنوسەری.

بوونی کاسرین فاینەر بەسەرنوسەر کە یەکەم ئافرەتە دەبێت بە سەرنوسەری ئەو رۆژنامە کۆن و جدیەی بەریتانیا کە تەمەنی ١٩٤ ساڵە.

کاسرین ئێستا جێگری سەرنوسەری رۆژنامەکەیەو سەرنوسەری کۆپی ئەمەریکای رۆژنامەکە و رۆژنامەی ئۆبێزڤەرە کە ئەویش گاردیان دەریدەکات. 

ئێستا راسبر یدجر ماوەی ٢٠ ساڵە  سەرنوسەرەو پاڵیوراوە بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕیوەبردنی سکوت تاراست کە لەساڵی  ٢٠١٦ ەوە گاردیان و ئۆبزێڤەر دەردەکات، لەکاتی سەرنوسەری ئەودا گاردیان خەڵاتی باشترین رۆژنامەی رۆژنامەگەری ئەمەریکی وەرگرت.
جگە لە گاردیان لیزا مارکویل سەرنوسەری ( ئیندیپێندت ئاوان سەندەی) و فیکتۆریا نیوتن ( سەن) و ساندیس سەرنوسەری ( ستاندار) و دون بیسوم سەنوسەری ستار دەکات.




PM:05:29:21/03/2015