وێنە.. یەكەمین دیمەنی كوشتنی 9 دیل لەلایەن منداڵانی داعش

گروپی داعش بە كەڵكوەرگرتن لەمنداڵان راهێنراوی خۆی، ژمارەیەك بارمەتەی شیعەی بەكۆمەڵ كوشت‌و گرتەیەكی ڤیدیۆیی لەمبارەوە بڵاوكردەوە.

بەپێی راپۆرتێكی ئاژانسی "رەشا تودەی" گروپی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بەداعش لە گرتەیەكی ڤیدیۆیی نوێدا نیشان دەدات كە منداڵانی داعش بۆ یەكەم جار كوشتاری بەكۆمەڵی بەندكراوانی خۆی كە 16 دیلی شیعەی عێراقن جێبەجێ دەكەن.

بەپێی راپۆرتەكە لەو گرتە ڤیدیۆییەدا نیشان دەدرێتكە ژمارەیەك منداڵ‌و مێرمنداڵی داعشی كە تەمەنیان كەمتر لە 18 ساڵە، 9 دیلی كە لە شیعەكانی عێراقن بەجلی پرتەقاڵی دەیانهێنن‌و دەیانكوژن.

بەپێی گرتە ڤیدیۆییەكە منداڵە پیاوكوژەكان كەسێكیان كە چەكێكی سپی پێیە روخساری ئاشكرایە بەڵام 8 كەسی دیكەیان روخساریان داپۆشیوە.

ئەم منداڵە داعشییانە بۆ یەكەم جار 9 بارمەتەی شیعە بە كۆمەڵ دەكوژن.







PM:10:32:29/03/2015