موفتی وڵاتی سعودیه شێخ عه‌بدولعه‌زیز ئالشێخ هه‌رایه‌کی گه‌وره دههنێتهوه که فه‌توایه‌ک ده‌رده‌کات و ده‌ڵێت: کاتێک پیاوێکی رووبه‌رووی برسێتیه‌کی زۆر ده‌بێته‌وه‌و له‌مردن نزیک ده‌بێته‌وه ده‌توانێت پارچه‌یه‌کی له‌شی ژنه‌که‌ی بخوات، ئه‌گه‌ر برسێتیهکشی زۆر بوو ده‌توانێت هه‌موو له‌شی بخوات.
موفتی سعودیه پێیوایه که ئه‌م فه‌توایه به‌ڵگه‌یه بۆ قوربانیدان و گوێڕایه‌ڵی ئافره‌ت بۆ مێرده‌که‌ی و ئاره‌زووی ژنه‌که‌یه که له‌گه‌ڵ جه‌سته‌ی مێرده‌که‌یدا ببنه یه‌ک جه‌سته‌و ئاوێته بن.
وه‌ک رۆژنامه‌ی قودسی عه‌ره‌بی بڵاویکردۆته‌وه ئه‌م فه‌توایه‌ی موفتی سعودیه بۆته جێگای مشتومڕێکی زۆری ناو تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییکان و بۆ خه‌ڵكی سعودیه‌و عه‌ره‌ب ئه‌م فه‌توایه دووچاری " شۆکی کردوون".
موفتی سعودیه پێش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر فه‌توایه‌کی تری ده‌رکرد که ئاساییه پیاو کچی " قاسر" ی خوار 15 ساڵیش بخوازێت ئه‌مه‌ش ده‌رگا بۆ ده‌وڵه‌مه‌نده پیره‌کان ده‌کاته‌وه ئه‌و کچه مناڵه قاسرانه بخوازن.