گۆڤاری بهناوبانگی ئهڵمانی (دێرشبیگڵ) راپۆرتێکی گرنگی پشت ئهستور به دۆکۆمێنت لهسهر دروستبوونی رێکخراوی دهوڵهتی ئیسلامی ناسراو به داعش بڵاوکردۆتهوه، ئهمه پوختهکهیهتی:
ـ دامەزرێنەری یەكەم و راستەقینەی داعش ناوی سەمیر عەبد محەمەد خەلفاوییە. پێشتر پلەی عەقید بوە لەموخابەرانی هێزی ئاسمانی عێراق، لەدوای ڕووخانی بەعس پەیوەندیكردوە بەموخابەرانی سوریاوە ـ ئەگەر پێشتر نەبووبێت - و لەگەڵ رژێمی ئەسەد كاریكردوە بۆ ئەوەی عێراق بكەنە دۆزەخی ئەمەریكا نەبادا لەپاش سەدام ئەمەریكا بیر لەرووخاندنی بەعسی سوریاش بكاتەوە.
ـ عەقید خەلیفاوی توڕەو بێزاربووە لەهەڵوەشاندنەوەی سوپای عێراق و ناردنەوەیان بۆ ماڵەوە لەپاش هاتنی سوپای ئەمەریكا (2003)، كەسە نزیكەكانیشی دەلێن باوەڕێكی ناسیۆنالیستانەی عەربیانەی هەبووە.
ـ بەڵگەنامە بەراییەكانی دامەزراندنی داعش بەكاغەزو قرتاسییەی وەزارەتی بەرگری سوریا ئامادەكراون، ئەمەش گومانی ئەوە دەوروژێنێت ئاخۆ عەقید خەلفاوی پلان دانەرو خاوەن و بیرۆكەی دامەزراندنی داعشە یان تەنها مقاشێك بووە بەدەستی رژێمی ئەسەد بۆ بەجێهێنانی ئەم ئەركە.
ـ دامەزرێنەری داعش "عەقید خەلفاوی" نازناوە حەرەكییەكەی "حاجی بەكر" بووەو لە سەرەتاكانی 2014 لەحەلەب بەدەستی چەكدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا كوژراوە بێ ئەوەی بزانن نێچیرەكەیان چەندە گرانبەهایەو گرنگیی ئەم كەسە چییە، كاتێكیش چوونەتە ماڵەكەی هیچ كتێبێكی ئاینی تەنانەت قورئانیشی تێدا نەبووە.
ـ بەڵگە بەراییەكانی دامەزراندنی داعش 31 لاپەڕەی دەستنووسن كە پڕن لەخشتەو زانیاریی و پەیكەر و شێوازی دروستكردنی رێكخراوەكەو ئێستا لای گۆڤارە ئەڵمانییەكە هەیە "دەیرشپیگڵ"، پوختەی ئەم بەڵگەنامانەش جەغت لەوە دەكاتەوە لەرێی پیاوانی ئاینییەوە گەنجان كەمەندكێش بكرێن بۆ ناو داعش و دواتر جیهاد رابگەیەنن بەدەمارگیریی سوننەگەرایی بۆ كۆكردنەوەی زۆرترین كەس.
ـ لەپلانی دامەزراندنی داعشدا چاودێریی، سیخوڕی، كوشتن و رفاندن كراوەتە میكانیزمی كار.
ـ لەپلانی دروستكردنی داعشدا هاتووە لەدوای جێگەپێ قایمكردنیان و لاوازكردنی هێزەكانی سوپای ئازادو هێزەكانیتری پۆپۆزسیۆنی سوننە بپەڕنەوە بۆ عێراق تا هەندێ سەرچاوەی وزەو نەوت دابین بكەن بۆ رژێمی ئەسەد كە كوردەكانی عێراق ئامادە نەبوون پێی بدەن.
ـ لەپلانی دروستكردنی داعشدا هەبووە گەنجانی داعش هاوسەرگیریی بكەن لەگەڵ خێزانە دەوڵەمەندەكانی سوریاو لەرێگای ئەم گەنجانەوە سیخوڕیی بەسەر كەسە دەوڵەمەندەكانەوە بكەن و بۆشیان بدۆزنەوە بۆ تۆقاندن و ئیستیفزاز كردنیان بەمەبەستی كۆكردنەوەی زۆرترین پارە لەكەمترین كات.
ـ خەلیفاوی "حاجی بەكر" پێشنیازی ئەبوبەكری بەغدادیی كردووە بۆ خەلافەت لەبەر كاریزمایی لەناو ڕەوتە جیهادییەكان و روخسارە ئاینییەكەی.
ـ لەپاش گرتنی موسڵ و هەستكردنی داعش بەبەهێزبوون منەتی بەسوریا نەماو كەوتە خوێن رشتنی سوپاكەی ئەسەد لەكاتێكدا پێشتر دەیپاراست لەهێرشەكانی ئۆپۆسیۆن.
ـ ئەسەد داعشی دروستكرد بۆ ئەوەی گروپێكی تیرۆریستی بەهێز بێت و ناوبانگی شۆرشی سوریی بشێوێنێت و ترس بخاتە دڵی دونیاو وای پیشان بدات كە تەنها بەعس رزگاركەری جیهانە لەداعش.
ـ لێكۆڵینەوەكەی دەیرشپیگڵ دەگاتە ئەو ئەنجامەی ئەم رێكخراوە سەرەتا یاریچەی دەست موخابەرات بوە زیاتر لەوەی بزووتنەوەیەكی خاوەن متمانە بێت، بەڵام لەدوای گرتنی موسڵەوە بووە بەشتێكی ترسناك كە توانای سوتاندنی تەڕو وشكی هەیەو لەپەرەسەندنیش بەردەوام دەبێت لەسایەی كێشمەكێش و پێكدادانەكانی شیعەو سوننە لەناوچەكە.
ئا: یاسین تهها