حوسنی موبارەك بە زیندان مەحكوم كرا

دادگایەك لەمیسر حوسنی موبارەك، سەرۆك كۆماری لەسەر كارلابراوی ئەو وڵاتە بە تۆمەتی گەندەڵی دارایی بە سێ ساڵ زیندان محكوم كرد.

ئەمرۆ دادگای قاهیرە دۆسیەی گەندەڵی دارایی حوسنی موبارەك‌و كوڕەكانی تاوتوێكرد‌و بەپێی بڕیاری دادگا حوسنی موبارەك بە سێ ساڵ زیندان‌و كوڕەكانی جەمال‌و عەلا بە هەمان تۆمەت بە 4 ساڵ زیندان مەحكوم كران.

بەپێی راپۆرتەكان، حوسنی موبارەك لە ساڵی 2014 تۆمەتبار كراوە بەوە كە گەندەڵی لە 14 ملیۆن دۆلار بۆ نۆژەنكردنەوەی كۆشكی سەرۆك كۆماریی‌و خانووی كەسە نزیكەكانی كردوە.




PM:04:00:09/05/2015