دادگای ده‌ستوریی توركیا بڕیاریدا چه‌ند سیاسه‌تمه‌دارێكی كورد كه پێشتر به‌هۆی قسه‌كردن به زمانی كوردی سزای زیندانیكردنیان له‌دژ ده‌رچووه، مافه ده‌ستورییه‌كانیان پێشێلكراوه.
دادگای ده‌ستوری له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رونیكردووه‌ته‌وه، له‌ماوه‌ی پێش هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كانی ساڵی 2009دا فكریه ئایتین سه‌رۆكی شاره‌وانیی ناوچه‌ی لیجه‌ی سه‌ربه دیاربه‌كرو عه‌لی شیمشیك سه‌رۆكی لقی حزبی گردبونه‌وه‌ی دیموكراسی له دیاربه‌كرو سیڤی دمیر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ژنان، له‌میانه‌ی چه‌ند چالاكییه‌كی سیاسی‌دا به كوردی قسه‌یان كردووه. پاش ئه‌و روداوه داواكاری گشتی له لیجه لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌نجامداوه‌و دادگایی كراون.
هه‌ر له‌ماوه‌ی دادگاییكردنی ئه‌و سێ سیاسه‌تمه‌داره‌دا، دادگای ده‌ستوری له‌ساڵی 2012 بڕیارێكی ده‌ركرد كه به‌گوێره‌ی ئه‌و بڕیاره ئه‌و مادده‌یه‌یان هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه ده‌ڵێت هه‌ر كه‌سێك له‌كاتی چالاكی حزبیی سیاسی‌دا جگه له توركی هه‌ر زمانێكی تر به‌كاربهێنێت، سزاده‌درێت.
سه‌رباری ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای ده‌ستوری، به‌ڵام دادگای به‌رایی لیجه له‌دادگاییكردنی ئه‌و كه‌سانه به‌رده‌وام بوو و له‌ساڵی 2013 سزای زیندانی به‌سه‌ر ئه‌و سێ سیاسه‌تمه‌داره‌دا سه‌پاند.
دواتر ئه‌و سێ سیاسه‌تمه‌داره سكاڵایان بۆ دادگای ده‌ستوری به‌رزكرده‌وه‌و ئه‌ویش له‌لایه‌ن خۆیه‌وه بڕیایدا كه مافی ئه‌و سیاسه‌تمه‌دارانه پێشێلكراوه.
له‌عه‌ره‌بییه‌وه: والی عه‌لی
سه‌رچاوه: buyerpress.com