داعش تەلەفزیۆنێك بە زمانی روسی دەكاتەوە

رۆژنامەی گاردیەنی بەریتانی رایگەیاند چەكدارانی داعش كەناڵێكی تەلەفزیۆنی ئینتەرنێتی بەناوی "فیرات میدیا"یان بە زمانی روسی كردوەتەوە.

رۆژنامەی گاردیەن كردنەوەی ئەم كەناڵە بەدوایین میدیای داعش بەزمانی روسی ناولێدەبات كە پاش كردنەوەی چەندین پەڕەی تایبەتی ئەم گروپە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی فەیسبوك‌و تویتەر‌و كردویانەتەوە‌و هەوڵدەدەن ئیمارەتێك لە باكوری قەفقازیا لەناو روسیا دابمەزرێنێت.

بەپێی هەواڵەكە داعش لەو كەناڵە ئینتەرنێتییەكدا وێنە‌و ڤیدیۆی كوشتارەكانی خۆیان بڵاودەكەنەوە‌و هەوڵ بۆ راكێشانی لاوانی موسڵمان لە روسیا دەكەن بۆ ناو ریزەكانی خۆیان.




PM:10:56:13/07/2015