له‌میانه‌ی هه‌وڵه‌کانی ئه‌که‌په بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێ، ئه‌مڕۆ 7/15وه‌فدێکی ئه‌که‌په سه‌ردانی هه‌ده‌په‌یان کرد.
داود ئۆغلۆ دوای کۆبوونه‌وه‌که له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: تا ئێستا زه‌مینه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ هه‌ده‌په دروستنه‌بووه و، به‌نیازنین حكومه‌تی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ هه‌ده‌په پێكبهێنن.
هاوكات سری سوره‌یا ئۆنده‌ر، وته‌بێژی پارتی دیموكراتی گه‌لان هه‌ده‌په له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی: ئه‌وان سێ مه‌رجیان بۆ به‌شداری له حكومه‌ت هه‌یه، كه ئه‌وانیش ئاشتی و دادپهروهریو دیموكراسین.
له‌و کۆبووه‌نه‌وه‌یه‌دا هه‌ده‌په ئه‌و به‌رنامه‌یه خسته به‌رده‌م داود ئۆغلو که له‌سه‌ری به‌شداری کابینه‌ی نوێ ده‌کات، ته‌وه‌ره سهرهکیهکهانیشی(دیموکراسی، دادپه‌روه‌ری و ئاشتی)یه.
1-دیموکراسی:
- نوسینه‌وه‌ی ده‌ستورێکی نوێ له‌سه‌ر بنه‌ما و چوارچێوه‌یه‌کی مه‌ده‌نی، ئازادی پارێزی ژنان، دیموکراتیک، یه‌کسانی ڕه‌گه‌زی، ئه‌کۆلۆژی و کۆمه‌ڵایه‌تی و که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌رۆک کۆمار.
- کۆتایی هێنان به یاسای ئاسایشی ناوخۆ و یاسای تێکۆشان دژ به‌تیرۆر.
- دیموکراتیکردنی یاسای حزبه سیاسیه‌کان و کۆتایی هێنان به‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌کان.
- چاکسازی له دادگاکان به گوێره‌ی سه‌ربه‌خۆی بوون و بێلایه‌نی بکرێت.
- زامنکردنی مافی خۆپێشاندان، ئازادی ڕاده‌ربڕین، ئازادی سه‌ندیکایی و ئازادی چاپه‌مه‌نی.
- کۆتایی هێنان به سیسمی قۆرخکاری، زیادکردنی موچه که‌مه‌کان و که‌مکردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خانه‌نشینی، پێکهێنای ئاسایش و زامنی کار، دامه‌زراندنی ئه‌و مامۆستایانه تا ئێستا دانه‌مه‌زراون.
- پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی ناوه‌ندی ناو‌کی و ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی زیان به ژینگه ده‌گه‌یه‌نن.
2- دادپه‌روه‌ری:
- لێپرسینه‌وه له به‌رتیل وه‌رگرتن و گه‌نده‌ڵیه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی جدی.
- لێکۆڵێنه‌وه و لێپرسینه‌وه له گواستنه‌وه‌ی چه‌ک به شێوه‌یه‌کی نایاسایی بۆ سوریا.
- ئاشکراکردن و سزادانی کۆمه‌ڵکوژی ڕۆبۆسکی و سه‌رله‌نوێ ده‌ستکردنه‌وه‌ی به لێکۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌که.
- ئاشکراکردن و سزادانی بکه‌رانی کوشتن و ڕووداوه‌کانی به‌رخۆدانی پارکی گه‌زی و کۆبانێ.
- به‌مه‌به‌ستی به‌رگرتن به هه‌ر کۆمه‌ڵکوژی و توندوتیژیه‌کی سه‌ر ژنان، ڕێوشوێنی به‌په‌له بگیرێته به‌ر، وشه‌ی نه‌فره‌ت له چوارچێوه‌ی سزای گراندا لاببریت و وه‌زاره‌تی ژن ئاوا بکرێت.
- لێپرسینه‌وه له کۆمه‌ڵکوژی کرێکارانی سۆما و ئهرمهنهک بکرێت و به‌رپرسانی سزا بدرێن.
3- ئاشتی:
- له چوارچێوه‌ی پرسه‌کانی گه‌لی کورد دا به‌شێوه‌یه‌کی ئاشکرا و له‌ژێر چاودێری په‌رله‌ماندا، به‌هاوکاری شاندی چاودێری قۆناغی دانوسان به‌ڕێوه‌ببرێت.
- زامنکردنی هه‌لومه‌رجی ئازاد و یه‌کسان بۆ موخاته‌بی قۆناغی دانوسانه‌کان تا بتوانرێت دیداره‌کان ئه‌نجام بدرێن.
- ئاگربه‌ستی دوولایه‌نه کرداری بکرێت، هه‌لومه‌رجی ئازادکردنی گیراوانی نه‌خۆش بڕه‌خسێندرێت.
- له‌ژێر چه‌تری په‌رله‌ماندا کۆمسیۆنی حقوق و ڕوبه‌ڕوو بونه‌وه‌ی پاشه‌ڕۆژ ئاوابکرێت.
- هه‌موو ئه‌و هاوکاریانه ببڕێندرێت که له‌تورکیاوه بۆ چه‌ته‌کانی داعش ڕاوانه ده‌کرێن به‌تایبه‌ت له عێراق و سوریا و ڕێوشوێنی پێویست دژ به‌و گروپانه بگیرێته به‌ر.
- له‌ئاستێکی یه‌کساندا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌موو گه‌ل و باوه‌ڕییه جیاوازه‌کانی له‌سوریادا ده‌ژین ببه‌سترێت، به‌شێوه‌یه‌کی چالاک پشتیوانی ئاشتی ناوخۆیی و دیموکراتیک بوونی سوریا بکرێت.