ماڵپەڕێکی سربی TSI لە بەیانێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە دەوڵەتی ئیسلامی پاڵەوانی بۆکسێنی تایلەندی ئەڵمانی – ئەلبانی گاشی کە دووجار پاڵەوانی جیهان بووە، لە سێدارەداوە.
بەپێی ئەو ماڵپەڕە ئەو پاڵەوانە تەمەنی ٢٩ ساڵەو ویستوویەتی لە داعش لە کانونی دووەمدا هەڵبێت، بەڵام دەستگیرکراوەو دواتر لە شاری منبج زیندانی بووە.
لەلایەکی ترەوە هەندێک سەرچاوەی سوری ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە رەنگە گاشی پاڵەوانی جیهان بۆکسێن هێشتا لە ژیاندا مابێت، بەڵام ویستوویەتی لە رێکخراوی داعش هەڵبێت.
گاشی ئەو دەمەی چووە ناو ریزی داعشەوە وتی" ئەمەوێت شتێکی باش بکەم، بمرم و ئەو کارە بەکەم". هاوکات داوای لە هەمووان دەکرد کە رەخنەی لێنەگرن لەسەر ئەو کارەی " چونکە ئەوان هەمووی نازانن".
