ئەمرۆ چەكدارانی داعش گرتەیەكی ڤیدیۆییان بڵاوكردەوە كە تێیدا 3 منداڵی ئۆزبەك بە دەمانچە سێ سەربازی عێراق دەكوژن.
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی "عەرەبی 21" ئەم گرتە ڤیدیۆییە پێدەچێت لە شاری قائیم لە عێراق گیرابێت كە نیشانی دەدات ئەو سێ سەربازە بەتاوانی "سیخوڕی بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی" دژی داعش گوللەباران دەكرێن.
یەكێك لەتیرۆریستەكان لەو ڤیدیۆیەدا خۆشحاڵی خۆی لە بەیعەتی گروپە تیرۆریستیەكانی ئۆزبەكستان لەگەڵ ئەبوبەكر بەغدادی نیشان دەدات.
ئەمە یەكەم جار نیە كە چەكدارانی داعش بۆ كوشتنی دیلەكانی خۆیان لە منداڵان كەڵك وەردەگرن.