ڤیدیۆ.. تریاك كێشانی كچێكی منداڵی ئێرانی هەرا دەنێتەوە
ڤیدیۆییەك لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكرایەوە كە كچێكی منداڵی ئێرانی خەریكی كێشانی تریاكەو شێوازی كێشانەكەی نیشانی دەدات كچەكە شارەزایەو چەندین جار ئەم كارەی كردوە.
بڵاوبوونەوەی ئەم ڤیدیۆیە ناڕەزایی هەڵسوڕاوانو رێكخراوەكانی مافەكانی مرۆڤ و منداڵانی لێكەوتەوە بەوەش كە ئەم كچە منداڵە لەماڵێكدا خەریكی تریاك كێشانەو كەسانی گەورەتر لەخۆیشی لەناو ماڵەكەدا هەن.
بەپێی ئاماری فەرمی ئێران ساڵانە 500 تۆن لە جۆرەكانی مادەی هۆشبەر لە ئێران لەلایەن توشبووانەوە بەكاردەهێنرێت.
PM:02:09:29/08/2015