ئەمەریكا زیاتر لە چوار ملیار دۆلار بۆ ئاواره‌كانی سوریا ته‌رخان ده‌كات

وته‌بێژی كۆشكی سپی ئەمەریكا رایگەیاند كە به‌مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانی په‌نابه‌رانی سوری، وڵاته‌كه‌ی بڕی 419 ملیۆن دۆلار ده‌به‌خشێته‌ په‌نابه‌ران.

 جۆش ئیرنێست وته‌بێژی كۆشكی سپی ئەمەریكا بۆ باشتركردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌ تایبه‌تی له‌ بواری خۆراك و ته‌ندروستی و ئاوی پاك  له‌ ئۆردوگاكانی ئاواره‌كانی سوریا بڕی 419 ملیۆن دۆلار كۆمه‌كی ئاواره‌كان ده‌كات.

 ئاشكراشیكرد: واشنتۆن ئاماده‌یه‌ بڕی چوار ملیارو 500 ملیۆن دۆلار بۆ باشتركردنی باری گوزه‌رانی ئاواره‌كانی سوری چ له‌ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌و چ له‌ وڵاتانی درواسێی سوریا كه‌ ئاواره‌ی سوریان له‌خۆ گرتووه‌ كۆمه‌ك بكات.




PM:03:18:22/09/2015