رەشا تودەی: روسیا ناوەندی سەركردایەتی داعشی لەسوریا وێران كرد

وەزارتی بەرگریی روسیا رایگەیاند فرۆكە جەنگییەكانی ئەو وڵاتە ناوەندی فەرماندەیی چەكدارانی داعشی لە شاری حەڵەب وێران كردوە.

ئاژانسی "رەشا تودەی"ی روسی ئەمرۆ هەینی لەزاری وەزارەتی بەرگریی روسیا رایگەیاند: دوێنی پێنجشەممە فرۆكە جەنگیەكانی سۆخۆ-34ی روسیا بۆرومانی ناوەندێكی راهێنان‌و فەرماندەیی چەكدارانی داعشیان لە شاری حەڵەب كردوە‌و بەتەواوی وێرانیان كردوە.

ئیگۆر كۆناشنكۆف، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی روسیا وتی: دوێنێ پێنجشەممە فرۆكە جەنگییەكانی ئەو وڵاتە 18 جار مۆڵگەكانی داعشیان لەسوریا بۆردومان كردوە.




PM:01:20:02/10/2015