بەهێزترین سیاسەتمەداری جیهان دەستنیشان كرا

گۆڤاری فۆربس لە ریزبەندی ساڵانەی خۆی بەهێزترین سیاسەتمەداری جیهانی بۆ ساڵی 2015 دەستنیشان كرد.

بەپێی راپۆرتێكی ئاژانسی رۆیتەرز، ولادیمیر پۆتین سەرۆك كۆماری روسیا وەك بەهێزترین سیاسەتمەداری جیهان پلەی یەكەمی ریزبەندی كەسایەتییە بەهێزەكانی جیهانی بۆ خۆی تەرخان كرد.

لەریزبەندییەكەی گۆڤاری فۆربس، ئەنگلا مێركێل راوێژكاری ئاڵمانیا‌و باراك ئۆباما، سەرۆكی ئەمەریكا لە پلەی دووەم‌و سێیەم‌و پاپای ڤاتیكان لە پلەی چوارەم‌و شی جینگ پینگ، سەرۆك كۆماری چین لە پلەی پێنجەم دادێت.




AM:10:16:05/11/2015