رووداوی که‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆکه سه‌ربازییه‌که‌ی
روسیا په‌ره‌ده‌سێنیت، روسیا ده‌ڵێت له ئاسمانی سوریادا خراوه‌ته خواره‌وه،
پێشتریش تورکیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که له‌ئاسمانی تورکیدا که‌وتۆته خواره‌وه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا له راگه‌یه‌ندنێکدا
ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که فڕۆکه جه‌نگیه‌که‌ی ولآته‌که‌ی له ئاسمانی سوریا
خراوه‌ته خواره‌وه‌و داوای سه‌لامه‌تی گیانی دوو فڕۆکه‌وانه‌که‌ی ده‌کات.
به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌رگریه ئاسمانییه‌کانی
تورکیا فڕۆکه‌یه‌کی رووسیا خسته‌خواره‌وه، دوو فڕۆکه‌وانه‌که‌ی نه په‌ڕه‌شووت
خۆیان خسته‌خواره‌وه‌و سه‌لامه‌تن و که‌وتوونه‌ته ده‌ست گرووپێکی چه‌کداری
تورکمانی سه‌ر به تورکیا.
وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا رایگه‌یاند"
فڕۆکه‌که له‌به‌رزی 6 هه‌زار پێ فڕیوه‌و له‌ناو خاکی سوریادا خراوه‌ته خواره‌وه".