ڤیدیۆیەکی نهێنی رزگارکردنی فڕۆکەوانە رووسیەکە

ئاژانسی "ئانا نیوز" ڤیدیۆیەکی رزگارکردنی یەکێک لە فڕۆکەوانە رووسیەکەی بڵاوکردەوە کە رۆژی ١١/٢٤ فڕۆکە تورکیەکان خستیانە خوارەوە.

لە ڤیدیۆکەدا دوو کۆپتەری روسی جۆری می ٨ دەدردەکەوێت ژمارەیەک سەربازی تێدایە و بەنزمی بەسەر دارستانێکدا دەفڕن.
بەپێی هەواڵی ئاژانسەکە یەکێک لەدەستەی ئەو دوو کۆپتەرە لە کاتی رزگارکردنی فڕۆکەوانەکەدا، بەهۆی تەقەی چەکدارە ئیسلامییەکانەوە گیانی لەدەستداوە. 

بەپێی هەواڵەکە فڕۆکەوانە رزگارکراوەکە لە نەخۆشخانە تیماری بۆ دەکرێت.   





PM:11:50:25/11/2015