ژمارەیەك بارزگانی تورك لە روسیا دەركران

‌ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا
بەرپرسانی روسیا 39 بازرگانی توركی كە بۆ بەشداری لەكۆنفرانسێك سەردانی ئەو وڵاتەیان كردبوو، دەستگیر‌و پاشان لەو وڵاتە دەریانكردن.

میدیاكانی روسیا بڵاویانكردەوە ئەمرۆ 39 بازرگانی توركیایان دەستگیر‌و رەوانەی وڵاتەكەیان كردوەتەوە كە بەمەبەستی بەشداری لە كۆنفرانسێكی كشتوكاڵی سەردانی مۆسكۆیان كردبوو.

پاش خستنە خوارەوە فرۆكەیەكی روسی كە رۆژی سێشەممەی رابردوو روویدا، روسیا حكومەتی توركیا تۆمەتبار دەكات بە خستنە خوارەوەی ئەو فرۆكە‌و پەیوەندییەكانی ئەو دوو وڵاتە بەرەو ساردی دەڕوات.



PM:04:44:26/11/2015