خاوەنی فەیسبوك 99%ی سامانەكەی بۆ كاروباری خێرخوازی تەرخانكرد

مارك زاكربێرگ، دامەزرێنەری تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك رایگەیاند 99%ی پشكەكانی كە دەكاتە نزیكەی 45 ملیار دۆلار بۆ كاروباری خێرخوازیی تەرخان دەكات.

زاكربێرگی تەمەن 31 ساڵ‌و هاوسەرەكەی "پریسیلا چان" هاوكات لەگەڵ بڵاوكردنەوەی لەدایكبوونی كچەكەیان، رایانگەیاند كە هەردووكیان پرۆژەیەك بۆ چارەسەری نەخۆشیییەكان، پەرەپێدانی ئینتەرنێت لەجیهان‌و پێكهێنانی پەیوەندیە كۆمەڵایەتییكان‌و یەكسانی دەستپێدەكەن.




PM:02:35:02/12/2015