پزیشكێكی تورك وێنەیەك لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاودەكاتەوەو رەجەب تەیب ئەردۆغان بە كارئەكتەرێكی سینەمایی دەشوبهێنێتو بەهۆی ئەوە لەسەركارەكەی لادەبڕێتو بە دووساڵ زیندان مەحكوم دەكرێت.
دكتۆر بیلگین سفتچی، لە ئەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك ئەو وێنەیەی خوارەوە پۆست دەكاتو لە ژێریدا نوسیویەتی كە پاش ماوەیەك گەڕانو پشكنینی تێگەیشتم كە رەجەب تەیب ئەرۆدغان 100% هاوشێوەی "گولام" كارئەكتەری بەناوبانگی فیلمی (Lord of the Rings). چ لەكاتی خواردنی، چ لەكاتی سەرسورمانو نیگەرانی.
پاش بڵاوكردنەوەی ئەو وێنەیە هێزە ئەمنیەكانی توركیا ئەو پزیشكە دەستگیر دەكەنو بە بڕیاری دادگا بە دوو ساڵ زیندان، دەركردن لەكاری حكومیو بێبەشكردن لە كاری پزیشكی مەحكوم كرا.