روسیا بە سێ مەرج لە توركیا خۆش دەبێت

باڵوێزی روسیا لە ئەنكەرە رایگەیاند وڵاتەكەی سەبارەت بە كەوتنەوە خوارەوەی فرۆكە جەنگییەكەی بە سێ مەرج لە حكومەتی توركیا خۆش دەبێت.

ئاندرێ كارلۆف، باڵوێزی روسیا لە ئەنكەرە بە رۆژنامەی جمهوریەتی توركی رایگەیاند: توركیا سەرەتا دەبێت داوای لێبوردنی فەرمی بكات، دواتر سزای ئەو كەسانە بدات كە لەپشت خستنەخوارەوەی فرۆكە جەنگییەكەی روسیا بوون‌و سێیەم مەرجیش ئەوەیە كە توركیا دەبێت غەرامە بە روسیا بدات.

كارلۆف جەختی كردەوە كە ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی هەر دوو وڵات بەو سێ مەرجەوە گرێدراوە‌و ئەگەر یەكێك لەو مەرجانە جێبەجێ نەكرێت، هەر چەشنە گفتوگۆیەك بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی توركیا‌و روسیا بێ ئەنجامە.




PM:03:48:14/12/2015