سەماكەرێكی نیمچەرووت لەهاوسەرگیری كوڕی شێخی ئەزهەر هەرای نایەوە

وێنەكانی سەماكارێك لە ئاهەنگی هاوسەرگیری كوڕی بەڕێوەبەری "جامیعەی ئەزهەر" هەرای نایەوە‌و  چەندین قسەوباسی بەدوای خۆیدا هێنا.

ئەو وێنانە لەلایەن كەسە نزیكەكانی بەڕێوەبەری جامیعەی ئەزهەر لە وڵاتی میسر گیرابوون، كە تیایاندا سەماكار "دینا" بەجلە نیمچەروتەكانی سەما دەكات.

ئاهەنگەكە لەئۆتێلێكی گەورەی ئەو وڵاتە ئەنجامدرا، ژمارەیەكی زۆر كەسایەتی هونەری بەشداریان تێداكردبوو.

ئەوانەی ناڕەزاییان دەربڕی بەبڵاوبونەوەی وێنەكان پێیانوابوو، چۆن دەبێت ئاهەنگی كوڕی بەڕێوەبەری ئەزهەر كە پایەیەكی گەورەی لەناو جیهانی ئیسلامیدا هەیە، بەو شێوەیەبێت.









PM:09:48:26/12/2015