تورکیا پێ قبوڵناکرێت ئەمەریکا ئەوان یەپەگە بەیەک چاو تەماشا بکات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دەڵێت "کاربەدەسـتانی وڵاتەکەی بە سەرسوڕمانەوە گوێبیستی لێدوانەکەی ڕۆژی شەممەی جۆن کێربی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بوون، کاتێـک پـێکەوە ناوی تورکیا و یەپەگەی هێنابوو".

تانجو بیلگیج ئەمڕۆ ٢/١٥ رایگەیاند " جۆن کێربی تورکیای هاوپەیمانی ئەمەریکای لەگەڵ ڕێکخراوێـکی تێرۆرستی وەکو یەپەگەی خستە یەک ڕیزەوە."

ئەو بەرپرسەی تورکیا وتیشێ "کاربەدەسـتانی تورکیا زۆر بە توندی ناڕەزایی خۆیان لەم بارەیەوە دەبڕیوە و بۆ ئەم مەبەستە پەیوەندیـیان بە کاربەدەسـتانی ئەمەریکاوە کردووە".

 تانجو بیلگیج باسی لەوەش کرد کاتێـک لەم دوایـیانە جۆ بایدن جێگری سەرۆکی ئەمەریکا سەردانی تورکیای کرد بەڵگەی خراوەتە بەردەم کە دەیسەلمێنێت یەپەگە پەیوەندی بە پەکەکەوە هەیە.

ڕۆژی شەممە پاش ئەوەی تورکیا تۆپـبارانی هێزەکانی یەپەگەی کرد لە ڕۆژهەڵاتی عەفرین، جۆن کێربی ڕاگەیاندنێـکی بڵاوکردەوە و تیایدا گوتی داوا لە یەپەگە دەکەین ئەم دۆخەکە نەقۆزێتەوە و پـشڕەوی بکات و لە هەمان کاتیشدا داوا لە تورکیا دەکەین ئەو تۆپـبارانە ڕابگرێت.
 



PM:10:34:15/02/2016