ئه‌و لایه‌نه‌ی ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئه‌نقه‌ره‌ی ئه‌نجامدا هه‌ڵۆکانی ئازادی کوردستانن و خۆکوژه‌که‌ش کچه‌و ناوی سه‌حه‌ر چاغلا ده‌میره‌و ناسراوه بۆ " دۆغا ژیان ".
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا هه‌ڵۆكانی ئازادی كوردستان كه ئه‌مڕۆ 3/17 له‌ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی بڵاویكردۆته‌وه " رۆژی 13ی ئه‌م مانگه كاتژمێر6:45 خوله‌كی شه‌و یه‌كێك له‌ئه‌ندامه‌كانیان به‌ناوی سه‌حه‌ر چاغلا ده‌میر ناسراو به دۆغا ژیان چالاكییه‌كی خۆكوژی له‌ئه‌نقه‌ره ئه‌نجامداوه".
له‌و به‌یاننامه‌دا هاتووه "ئه‌و چالاكییه له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی په‌لاماره‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بووه بۆ سه‌ر كوردان له‌شاره‌كانی باكوری كوردستان".
ئه‌و ر‌ێکخراوه باس له‌وه ده‌کات له‌و چالاكییه‌دا ژماره‌یه‌كی زور پۆلیس له‌و چالاكییه‌دا كوژراون.
هاوکات ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات " ئامانجی چالاكییه‌كه‌ش خه‌ڵكی مه‌ده‌نی نه‌بووه، به‌ڵكو هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیابووه ، به‌ڵام له به‌ر ده‌ستێوردانی پولیس خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بوونه‌ته قوربانی و دڵگرانی خۆمان له‌و باره‌یه‌وه راده‌گه‌یه‌نین".
شه‌وی 3/13 هه‌ڵۆكانی ئازادی كوردستان ته‌قینه‌وه‌یه‌کیان له ئه‌نقه‌ره ئه‌نجامدا 37 كه‌س کوژروان و برینداربوونی زیاتر له 120 كه‌سی لێكه‌وته‌وه.
