میدیاکانی تورکیا باس له‌و قه‌یرانه ده‌که‌ن که که‌وتۆته نێوان ئوردغان و ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆی سه‌رۆک وه‌زیرانه‌وه، مانه‌وه‌ی ئۆغلۆوش له پۆستی سه‌رۆکی حکومه‌ت ته‌نها کاته.
دوێنی ئوردوغانی سه‌رۆکی تورکیا و ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ کۆبوونه‌وه‌یه‌کیان سازکرد، هه‌رچه‌نده میدیای فه‌رمی ئه‌و وڵاته باس له‌وه ده‌که‌ن که کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ئاسایی بووه، به‌ڵام میدیا جیهانییه‌کان به‌سه‌ره‌تای قه‌یرانی نێوان ئه‌و دوو که‌سایه‌تییه‌ی ده‌زانن و ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن که مانه‌وه‌یی ئۆغلو له پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران و له پۆستی سه‌رۆکی پارتی داد‌و گه‌شه ته‌نها مه‌سه‌له‌که کاته.
ئه‌مڕۆش له ئه‌نقه‌ره ئه‌نجومه‌نی راپه‌ڕاندنی پارتی داد‌و گه‌شه کۆده‌بێته‌وه‌و چاودێران پێیان وایه کۆبوونه‌وه‌یه‌کی یه‌کلایی که‌ره‌وه ده‌بێت بۆ پرسی داود ئۆغلو.
چاودێران ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن لادانی ئۆغلو هه‌نگاوێکی تری ئۆردوغانه بۆئه‌وه‌ی ببێته سوڵتان و هاوکات ده‌یه‌وێت مامه‌ڵه‌یه‌کی سه‌ربازیانه بکات له‌گه‌ڵ شه‌ڕی کورد‌و بارودۆخی ناوچه‌که.