كچێكی تەمەن 19 ساڵ بەشێوەی راستەوخۆ دیمەنی كوشتنی خۆی بڵاوكردەوە

پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی خۆی لەسەر خۆكوژیی كچێكی تەمەن 19 ساڵەی فەرەنسی دەست پێكرد كە پرۆسەی كوشتنی خۆی بە شێوەی راستەو خۆی لە ئینتەرنێت بڵاوكردەوە.

ئەم كچە تەمەن 19 ساڵە پرۆسەی خۆكوژییەكی لەسەر ئەپڵیكەیشنی پریسكۆپی مۆبایلەكەی بڵاوكردەوە. ئەم كچە رۆژی سێشەممەی رابردوو لە وێستگەی شەمەنەفەر بەدوور 40 كیلۆمەتر لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا خۆی خستە ژێر شەمەنەفەرەوە.

لەئێستادا ئەو گرتەڤیدیۆیە چیتر لەسەر پریسكۆپ نەماوە‌و تویتەر كە خاوەنی پریسكۆپە گرتە ڤیدیۆییەكەی لابردوە.



PM:08:47:13/05/2016