فۆتۆ .. سی ئێن ئێن
عومده‌ی شاری ئورلاند له هه‌رێمی فلۆریدا، بادی دایر رایگه‌یاند" ژماره‌ی قوربانییه‌کانی یانه‌ی "بلس" ی هاوڕه‌گه‌زه‌کان به‌رزبوه‌وه بۆ 50 کوژراو 53 بریندار".
دایر عومده‌ی ئه‌و شاره ئاشکرای کرد که کوژراوه‌کانی ته‌قه‌کانی ئه‌مشه‌و 50 کوژراوه نه‌ک 20 کوژراو و 53 که‌سی تریش بریندارن.
هاوکات ناوبراو به‌هۆی گه‌وره‌یی تاوانه‌که‌وه حاڵه‌تی ئاسایی له‌و هه‌رێمه‌دا راگه‌یاند.
پۆلیسی ئه‌و وڵاته په‌نجه بۆ که‌سێکی ره‌گه‌ز ئه‌فغانی به‌ناوی عومه‌ر سدیق مه‌تین راده‌کێشێت که ته‌مه‌نی 29 ساڵ بووه و خۆی پاسه‌وانێکی ئه‌منی تایبه‌ت بووه‌و، پۆلسی به‌بکه‌ری ئه‌و هێرشه ناوزه‌دی ده‌که‌ن.
ئه‌و تۆمه‌تباره ته‌قه‌ی به‌ناو ئه‌و یانه‌یه‌دا کردووه که تایبه‌ته به هاوڕه‌گه‌زه‌کان.