فەرمانی داخستنی 1000 قوتابخانەی ئەهلی دەركرا

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا فەرمانی داخستنی زیاتر لە 1000 قوتابخانەی ئەهلی لەو وڵاتە راگەیاند.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی ئاناتۆلی توركیا، ئەم بڕیارەی ئەرۆدغان لەكاتێكدایە كە ئەردۆغان پێشتر چوونە دەرەوەی سەرجەم مامۆستاكانی زانكۆی ئەو وڵاتەی قەدەغە كردوە.

پێشتریش وەزارەتی پەروەدە 15 هەزار‌و 200 مامۆستا‌و فەرمانبەری خۆی بە تۆمەتی پەیوەندی بە كودەتاكەی 15/7 لەسەر كار دەركردبوو.

لەپاش شكستی كودەتاكەی 15/7، ژمارەیەك زۆر لەتوركیا دەستگیركران. لەوانە:

 هەزاران ئەفسەر‌و سەربازی سوپا
دەركردنی 3 هەزار دادوەری دەستوری توركیا
گرتنی سێ هەزار ئەفسەر پۆلیس
دەركردنی 15 هەزار مامۆستای خوێندنی باڵا
دەركردنی هەزار‌و 500 راگری كۆلیژ لەزانكۆكانی توركیا
...





PM:01:59:23/07/2016