كۆدەتاچییەكانی توركیا دەستدرێژی سێكسییان دەكرێتەسەر

ئەو سەربازانەی بەشداریی كودەتاكەی توركیایان كردبوو لەلایەن هێزەكانی ئەردوغانەوە دەستدرێژی سێكسییان دەكرێتەسەر.

لەمبارەوە رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ لە راپۆرتێكدا باس لەوەدەكات كە ئەو سەربازانەی بەتۆمەتی بەشداری لە كودەتاكەی 15/7ی توركیا دەستگیركراون، توشی ئەشكەنجە بوونەتەوە‌و لە هەندێ حاڵەتدا دەستدرێژی سێكسییان كراوەتەسەر.

لە ڕاپۆرتەکدا هاتووە ئەو زیندانیانە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک نان و ئاویان پێنەدراوەو هەنێك جار بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێر خواردنیان پێنادرێت و بەدەست و پێبەستراوی ماونەتەوە.

رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای لێكۆڵینەوەی ورد لە بارودۆخی گیراوەكانی ئەم دواییە توركیادەكات كە بەتۆمەتی كودەتا دەستگیر‌و زیندانی كراون.



PM:05:22:25/07/2016