لەكاتێكدا لەماوەی رابردوودا بەهەزاران كۆچبەر روویان لەوڵاتانی رۆژئاوایی كرد، وڵاتی كەنەدا رایدەگەیەنێت بە هەزاران پەنابەر وەردەگرێت.
ماڵپەڕی فەرمی دەنگی كەنەدا بڵاویكردەوە دوو هەرێمی وڵاتەكەی بەهۆی كەمی دانیشتوان بە هەزاران پەنابەر وەردەگرێت. بە پێی هەواڵەكەی شاری مۆردنی له هه‌رێمی مانیتۆبای و هه‌رێمی كیوبی بڕیاڕیانداوه به‌وه‌رگرتنی هه‌زاران كۆچبه‌ر له هه‌رێمه‌كه‌یان وه‌ك هه‌وڵێك بۆ زیادكردنی ده‌ستی كار.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و سایته شاری مۆردنی ناوچه‌ی مانیتۆبای كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ته‌نها 9 هه‌زار كه‌سه و له‌ئێستادا پێویستیه‌كی زۆری به ده‌ستكارییه بڕیاریداوه ده‌رگای وه‌رگرتنی په‌نابه‌ر بكاته‌وه به‌بێ هیچ مه‌رجێكی زمان.
سایته‌كه ئه‌وه‌شی روونكردۆته‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ی بازرگان و خاوه‌ن پاره‌ن ده‌توانن ئیقامه‌ی كه‌نه‌دا به‌ده‌ستبهێن له‌رێگای ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان له‌بواری جلوبه‌رگ و میكانیك و چه‌ند سێكته‌رێكی تر، ئه‌ویش به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رانی كۆچ و كۆچبه‌رانی ئه‌م وڵاته.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌روو، ئه‌و بارزگان و سه‌رمایه‌دارانه‌ی به‌نیازن وه‌به‌رهێنان بكه‌ن له كه‌نه‌دا، دوای ئه‌وه‌ی له وڵاتی خۆیان پشكنینی پزیشكی و ئه‌منی ده‌كرێن پاشان ڤیزا وه‌رده‌گرن و ده‌نێردرێنه ئه‌و وڵاته.
ئه‌و پێگه فه‌رمیه كه‌نه‌دیه ئه‌وه‌شی بڵاوكردۆته‌وه هەرێمی كیوبكی كەنەدا بڕیاریداوه شەش هەزار و 300 داوای پەنابەران وەربگرێ له‌و كه‌سانه‌ی بێكارن ئه‌مه‌ش له رێگای پێشكه‌شكردنی داواكاری راستەوخۆ به فەرمانگەی كۆچبەرانی حكوومەتی كیوبك یاخود حكوومەتی فیدرالی كەنەدا.
ده‌نگی كه‌ندا ئاشكراشیكردووه، حكومه‌تی فیدراڵی كه‌نه‌دا بڕیاریداوە رێوشوێنەكانی وەرگرتنی پەنابەری و بەخشینی رەگەزنامە بە پەنابەران خێرابكات، چونكە پێویستییەكی زۆری بەدەستی كار هەیە.
ئه‌و پێگه‌یه، ده‌شڵێ "یاسای وەرگرتنی خێرا كاری پێدەكرێت و حكومه‌تی كه‌نه‌دا به‌نیازه 25 هەزار كەس بەشێوەیەكی خێرا وەربگیرێت و پاشان ئیقامەیان پێبدات، له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سانه مەرجەكانی كاركردنیان تێدا بێت".
هه‌ر سەبارەت بە وەرگرتنی مافی پەنابەری دوێنێ كونسوڵی کەنه‌دا لە عێراق له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، حکومەتی وڵاته‌كه‌ی ساڵانە هەزاران پەنابەر لە چەندین وڵاتەوە دەهێنێت تا لە کەنەدا نیشتەجێ بن و ژیانێکی نوێ دەستپێبکەن، هێنانی ئەو پەنابەرانەیش بە پشت بەستن بە چەند پڕۆگرامێكی وەزارەتی کۆچ و پەنابەران ئەنجامدەدرێت کە لە ساڵی 2009 دەستیپێکردووە.