براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی راگەیەنرا
دامەزراوەی نۆبڵ سەرۆكی كۆڵۆمبیاو خەڵكی ئەو وڵاتەی وەك براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی 2016 راگەیاند.
كەمێك پێش ئێستا دامەزراوەی نۆبڵ لەئۆسلۆی پایتەختی نەرویج رایگەیاند خوان مانوێل سانتۆس سەرۆكی كۆڵۆمبیاو خەڵكی ئەو وڵاتە وەك براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ئەمساڵ دیاریكراون، لەبەرامبەر هەوڵە بەردەوامەكانیان بۆ چەسپاندنی ئاشتی لەوڵاتەكەو رێككەوتن لەگەڵ گروپی فارك لەدوای دەیان ساڵ شەڕی خوێناوی.
كۆمیتەی نۆبڵ خەڵاتەكەشی پێشكەش بە گەلی كۆلۆمبیا كرد كە سەرباری نارەحەتییەكان دەستبەرداری هیواكانیان نەبوون بۆ ئاشتیو بۆ هەموو پارتەكان كە بەشدارییانكردووە لەپڕۆسەی ئاشتیدا.
PM:01:09:07/10/2016