دووەم خۆكوژ لە مەزارگەی ئیمام خومەینی خۆی تەقاندەوە

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، دووەم خۆکوژ لە مەزارگەی خومەینیدا لە تاران خۆی تەقاندەوە.

پاش ڕووداوی تەقەكردن لەناو هۆڵی پەرلەمانی ئێران خۆكوژێك لە مەزارگەی ئیمام خومەینی خۆی تەقاندەوە 

سەبارەت بە ئاماری قوربانیانیش میدیاكانی ئێران ڕایانگەیاندووە، تائێستا حەوت كەس كوژراون و چەكدارەكان چەند كەسێكیان بە بارمتە گرتووە لە ناو پەرلەماندا.

سەرچاوەكان ئاماژە بە كوژرانی یەكێك لە چەكدارەكان دەكەن و هەرپاش ڕووداوەكەش سەرجەم هێلەكانی میترۆی شاری تاران وەستێنران.




AM:11:16:07/06/2017