ئێران...وەرگەڕانی پاسێک ٤٤ قوربانی لێکەوتەوە

بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکی خوێندکارانەوە لە نێوان بەندەر عەباس و شیراز ١١ خوێندکاری کچ و شۆفێرەکەی گیانیان لە دەستدا و ٣٣ کەسی دیکەش بریندار بوون.


بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی خوێندکاران لە ئێران پاسەکە بۆ بەشداریکردن لە ڤیستیڤاڵێکی زانستی خوێندکاری بەرەو شیراز بەڕێکەوتبوو.

خوێندکارە کچەکان ویستویانە بەشداری بکەن لە ڤیستیڤاڵێک بەناوی فەرزانگان لە شیراز و بەڵام بەهۆی لادانی لە ڕێڕەوەکەی خۆی پاسەکە وەرگەڕاوە.

ئاژانسی فەرمی حکومەتی ئێرانیش دەڵێت هۆکاری ڕوداوەکە بەهۆی خەولێکەوتنی شۆفێری پاسەکەوە بووە.

هەروەها بەرپرسانی نەخۆشخانەی شارۆچکەی  داراب دەڵێن کە دۆخی تەندرووستی  نزیکەی ٢٠ لە بریندارەکان جێگیر نییە.

داراب شارۆچکەیەکە دەکەوێتە ٢٢٥ کیلۆمەتری باشوری ڕۆژهەڵاتی شیراز.




PM:01:38:01/09/2017