دوێنێ پێنجشه‌ممه 19/ 4/ 2018 له‌وڵاتى چیلی، هاووڵاتییه‌ك له ته‌مه‌نى 121 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، كه به‌ته‌مه‌نترین مرۆڤى سه‌ر زه‌وى داده‌نرا.
میدیا جیهانییه‌كان بڵاویان كرده‌وه، كه "سیلینۆ فیلانویفا خارامیۆ" له‌هه‌رێمى ماركینا له باشوورى چیلی، له‌نه‌خۆشخانه كۆچی دوایی كرد
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كه هه‌فته‌ى ڕابردوو، پیاوه به‌ته‌مه‌نه‌كه له‌شوێن خه‌وه‌كه‌ى كه‌وته خواره‌وه وپهراسووهكانى تووشى شكان بوو، به‌ڵام دانه‌یه‌كیان به‌ر سییه‌كانى كه‌وت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ كرا و له‌ژێر چاودێریی وردی پزیشكیدا هێڵرایه‌وه، پزیشكه‌كان وتیان تاده‌هات بارى ته‌ندروستى خراپتر ده‌بوو، دواجار ئه‌مڕۆ كۆچى دوایی كرد.
میدیاكان ئاشكرایان كردووه، كه پیاوه‌كه له‌دایكبووى 25ى ته‌مووزي 1896 بووه و ساڵی ڕابردوو دیداری ڕۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵدا كرا، به‌ڵام كهتێبی گینیس بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان دانی به‌وه‌دا نه‌ناوه كه ئه‌و پیاوه به‌ته‌مه‌نترین مرۆڤ بووه، چونكه هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی فه‌رمى نه‌بووه ته‌مه‌نى ڕاسته‌قینه‌ى بسه‌لمێنێت