دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئامادەن ڕێکەوتنی نوێ لەگەڵ تاران ئەنجام بدەن ڕەتیشی کردەوە کشانەوە لە ڕێککەوتنە ئەتۆمیەکە کاریگەری نەرێنی لەسەر گفتوگۆکانی داهاتوو لەگەڵ کۆریای باکووردا هەبێت.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ناڕەزایەتی خۆی دەربڕی سەبارەت بە ڕێکەوتنەکەی وڵاتەکەی لەگەڵ ئێران و ڕایگەیاند "دەزانین کە ئەم ڕێکەوتنە لە ماوەی حەوت ساڵی داهاتوودا کۆتایی پێ دێت و ئەو کاتە ئێران بەتەواوەتی ئازاد دەبێت و دووبارە دەست دەکاتەوە بە بەرهەمهێنانی چەکی ناوەکی
سەرۆکی ئەمریکا ئەوەشی ڕاگەیاند، ئەمە بارودۆخێک نیە قبوڵ بکرێت، ئێران بە بەتاڵی دانانیشین و موشەک دەهاوێژن و دەڵێن بۆ هۆکاری تەلەفیزیۆنیە بەڵام من وای نابینم.
دۆناڵد ترەمپ هەرچەند ئاشکرای نەکرد کە ئایا ئەمەریکا لە ڕێکەوتنە ناوکییەکە دەکشێتەوە پێش کۆتایی هاتنی ماوە دیاریکراوەکە یاخوود نا، بەڵام ئاماژەی بە ئەوە کرد، کشانەوە لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران هیچ کاریگەرییەکی نەرێنی نابێت، لەسەر گفتوگۆکانی داهاتوو لەگەڵ کۆریای باکوور.