ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 7ی ئاب ئەمریکا سزاكانی خۆی بەسەر ئێران‌دا سەپاندو زۆربەی کۆمپانایاکانیش ئاڵوگۆڕی بازرگانیان لەگەڵ ئەو وڵاتە هەڵوەشاندەوە.
سزاکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران لەبەیانی ئەمڕۆوە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، کە ئاڵوگۆڕی دراو و هه‌ردوو كه‌رتی ئاسمانی و ئۆتۆمبێل دەگرنەوەو، بڕیارە قۆناغی دوەمی سزاکەش لە مانگی نۆڤەمبەری ئەمساڵ جێبەجێبکرێت، ئەگەر هاتوو ئێران ملی بۆ داخوازییەکانی ئەمریکا نەدا.
ئێران لەمەوبەدوا ناتوانێت دۆلار بكرێت، ئەمەش جگە لەوەی چەندین ئابڵوقەی پیشەییەو بازرگانی و بەرهەمهێنان لەخۆدەگرێت له‌وانه بازرگانی زێڕ، كڕینی كانزاكان.
لەبەرامبەر هەڵوەشاندنەوەی سزاکانی ئەمریکاش، دوو رێگا چارە لەبەردەمی حکومەتی ئێران‌دا هەیە. یان ئه‌وه‌تا ههڵسوسكهوتهكانی بگۆڕێت كه بووه‌نه‌ته هۆی نائارامی ناوچه‌كه یاخود به‌رده‌وام بێت له‌و گۆشه‌گیرییه ئابورییه‌ی كه تیایدایه.