نوسەرێکی گەورەی ناسراو کۆچی دوای کرد

نوسەری گەورەی سوریا و عەرەب " حەنا مینە " لە تەمەنی ٩٤ ساڵیدا لە سوریا لە نەخۆشخانەی فەرەنسی لە دیمەشق کۆچی دوایی کرد.

حەنا مینە کە خاوەنی ٤٠ رۆمانەو چەند رۆمانێکیشی وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی، بەیەکێک لە رۆماننووسە هەرە گەورەکانی عەرەب دادەنرێت و لەسەر ئاستی جیهانیش ناسراوە، چەندان خەلآتی لە سوریا و لە نێو ولآتانی عەرەب و لە سەر ئاستی جیهانیش وەرگرتووە.

حەنا میینە کە خەڵکی لازقیەیە رۆژی ٢٣ ی ئاب کۆچی دوای کردوو، بە ئامادەبوونی هاورێکانی تەرمەکەیان لە دەیمەشقەوە بردەوە بۆ لازقیەو لەوێ بە خاکیان سپارد.

حەنا مینە کە لەدایکبووی ٩ی ئازاری ١٩٢٤ هەر لە تەمەنی مناڵیەوە کاری ( سەرتاشی و کۆڵهەڵگری و کەشتیوانی و لە دەرمانخانە ) کردووە، سەرەتا بە نووسینی سادە لە رۆژنامەکان دەستی پێکردووە، بەلآم دواتر لە دوای رزگاربوونی سوریا لە ساڵی ١٩٤٧ ەوە وردە وردە دەرکەوت و بوو بەیەکێک لە نوسەرە هەرە دیارەکانی دنیای چیرۆک و رۆماننووسین.

لە زۆربەی رۆمانەکانیدا دەریا بە حوکمی شارەکەی کە دەکەوێتە سەر دەریا سپی ناوەڕاست رەگەزێکی گەورەن لەناو نوسینەکانیداو لە کۆی ئەو ٤٠ رۆمانەی ٥ کراوەتە فلیم.

حەنا مینە خاوەنی ٥ مناڵە، دوو کوڕ و سێ کچ، کوڕە گەورەکەی زوو مردووە، کوڕە بچووکەکەی کەناوی "سەعد"ە ئەکتەرێکی دیاری سوریەو چەند دەورێکی لە رۆمانەکانی باوکیدا بینیووە، کچەکانیشی خاوەنی بڕوانامەی بەرزن.

حەنا مینە، وەک رۆمانوسێک بیری زیاتر بەلای چپ گەرایدا دەرۆشت و بەتەواوی لە رۆمانەکایدا کە هاولآتی سادەی لازقیەی کردۆتە تەوەری سەرەکی نووسینەکانی، رەنگەدانەوەی بیری لە رێگای پاڵەوانەکانی رۆمانەکانیەوە دەرکەوتووە.

خاوەنی شەش خەلآتی عەرەبی و جیهانییە.




 


PM:08:00:24/08/2018