ژنێک خەڵاتی نۆبڵی لە فیزیادا بەدەستهێنا

پاش 55 ساڵ بۆ یەکەمین جار خەڵاتی نۆبڵ لە بواری فیزیادا بەخشرا بە ژنە توێژەرێکی کەنەدی بە هاوبەشی لەگەڵ دوو پیاودا.

دۆنا ستریکلاندی کەنەدی، یەکێکە لەو سێ ژنەی کە لە مێژوودا خەڵاتی نۆبڵیان لە بوارەکەدا بەدەست ھێناوە و ستریکلاند خەڵاتەکەی بە ھاوبەشی لەگەڵ ئارسەر ئاشکین لە ئەمریکا و گیراد مۆرۆی فەڕەنسی بردۆتەوە.

مۆرۆ و ستریکلاند رێگاکانی لێدانی کورتترین و وردترین تیشکەکانی لەیزەرەکەیان بۆ یەکەمجار لە ھەموو مێژوودا روونکردووەتەوە و تەکنیکێکیان بەکارھێناوە کە بە (گەورەکردنی لێدانە بچوکەکان) لە سیستمی زیندەوەرزانیدا ناودەبرێت.

تەکنیکە نوێکە دەتوانرێت سوودیان لێ ببینرێت بۆ مەبەستی چارەسەرکردنی لەیزەری بۆ توشبووانی شێرپەنجە و لە ملیۆنان نەشتەرگەری رێککردنەوەی بینایی چاودا کە ساڵانە بۆ چەندین کەس ئەنجام دەدرێت بەکاردێت.

لە لێدونێکیدا بۆ( بی بی سی) ستریکلاند وتی:" زۆر خۆشحاڵییە بۆمن توانیومە ئەو خەڵاتە بەدەست بھێنم کە ماوەیەکی ھێندە زۆرە لەلایەن ژنێکەوە بەدەست ناھاتووە."




PM:04:38:03/10/2018