سەرۆک کۆماری تورکیا وەڵامی بڕیارەکەی مافی مرۆڤی ئەوروپای دایەوە بۆ ئازادکردنی دەمیرداش و ڕایگەیاند، پابەند نابن بە بڕیارەکەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 20ی تشرینی دووەم رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا لەدوای پێشکەشکردنی وتارێک لەبەردەم کۆنگرەی پارتەکەی لەبارەی ئازادکردنی دەمیرتاش وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنوسانی دایەوە و وتی، "ئێمە وابەستە نابین بە بڕیارەکەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، "هەڵمەتێک ئەنجام ئەدەن بۆ ڕەتکردنەوەی بڕیارەکەی دادگای ئەوروپا ".
سەرۆککۆماری تورکیا ڕاشیگەیاند، "هەموو بڕیارەکانی دادگای ئەوروپا تا ئێستا لە بەرژەوەندی ئەوان بووە و ئێمەش زۆر شت هەیە بیکەین لە بەرامبەردا".
ئەمەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا داوای ئازافکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە-ی کرد.