ترەمپ هێرش دەكاتە سەر مەكگۆرك

سەرۆكی ئەمریكا هێرش دەكاتە سەر نێردەی تایبەتیی خۆی لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش و دەڵێت "میدیا درۆزنەكان بابەتێكی وا بێ نرخ، گەورە دەكەن".

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر لەبارەی دەست لەكاركێشانەوەی برێت مەكگۆرك، نێردەی تایبەتیی خۆی لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش، رایگەیاندووە، ”من ئەو ناناسم".

دۆناڵد ترەمپ هەروەها رایگەیاندووە، برێك مەكگۆرك، كە لە ساڵی 2015 بە بڕیاری باراك ئۆبامای سەرۆكی پێشوو (2009-2017) لە پۆستەكەی دەست بەكار بوو، بڕیاربوو لە مانگی 2ـی 2019 دەستبەرداری پۆستەكەی بێت، كەچی پێشوەختە دەستی لەكار كێشایەوە.

سەرۆكی ئەمریكا پێیوایە برێت مەكگۆرك هێندە بە بایەخ نییە، بەڵام "میدیا درۆزنەكان بابەتێكی وا بێ نرخ، گەورە دەكەن".

ئێوارەی رۆژی شەممە 22/12/2018، برێت مەكگۆرك دەست لەكاركێشانەوەی خۆی لە پۆستی نێردەی تایبەتیی سەرۆكی ئەمریكا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش، ڕاگەیاند.




PM:12:20:23/12/2018