بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکی خوێندکاران لە تاران-ی پایتەختی ئێران 35 خوێندکاری زانکۆ بوونە قوربانی.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 25ی کانونی یەکەم، لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک لەناو زانکۆیەیکی تاران، هەشت قوتابی گیانیان لەدەست دا و 27 کەسی دیکەش بریندار بوون.
ماڵپەڕی (فارسنیوز)ی ئیڕانی بڵاویکردەوە، ڕووداوەکە لە کاتژمیر 12:20 خولەکی ئەمڕۆ سێشەممە 2018.12.25 بە کاتی ئێران لەناو زانکۆی زانست و توێژینەوەکان ڕووی داوە و دواتر هێزە فریاگوزارییەکان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و بریندارەکانیان بۆ نزیکترین ناوەندی دەرمانی گواستووەتەوە.
هەروەها ئاماژەیان بەوەشکردووە"ئەو پاسە کە هەڵگری خوێندکاران بووە، لە کاتی هاتنە دەرەوە لە زانکۆ بووە و شایەتحاڵان دەڵێن شۆفێرەکە تووشی جەڵتەی مێشک بووە و تووشی ئەو ڕووداوە بووە".
میدیاکان لەزاری چەند سەرچاوەیەکی پزیشکی باس لەوەدەکەن کە باری تەندوستی بریندارەکان ناجێگیرە.