ناوچه‌كانی باكوری خۆرهه‌ڵات و به‌شێكی باكوری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له رۆژانی 29 و 30ی جێنیوه‌ری به‌ناو سه‌رمایه‌كی كوشنده و ترسناكدا تێده‌په‌رێت، كه هیچی كه‌متر نییه له جه‌مسه‌ره‌كانی گۆی زه‌وی و له‌هه‌ندێك ناوچه ده‌گاته (– 52).
به‌رپرسانی كه‌شناسی له‌ویلایه‌ته‌كانی مینیسۆتا، ئیلینویا، میشیگان، وینكستن، ئه‌له‌باما، میسیسپی، نۆرس داكۆتاو ساوس داكۆتا، هاووڵاتیانیان ئاگاداركردۆته‌وه چونه‌ده‌ره‌وه‌ی كه‌مكه‌نه‌وه و به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش گه‌شتی نێوان شاره‌كان به ئۆتۆمبێل نه‌كه‌ن، چونكه له‌هه‌ندێك ناوچه پله‌ی گه‌رمی زۆر داده‌به‌زێت، به‌تایبه‌تی شاری "گراند فۆكس" له ویلایه‌تی مینیسۆتا پله‌ی گه‌رمی داده‌به‌زێت بۆ -52 پله‌ی سیلیزی.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌به‌رده‌ستدان سه‌رماكه له 12ی شه‌وی 28ی جێنیوه‌رییه‌وه ده‌ستی پێكردووه، سه‌عات 4ی دوانیوه‌ڕۆی 29ی جێنیوه‌ری زریانێك رووی له‌ناوچه‌كه كردووه كه تێیدا له شاری مورهید-ی ویلایه‌تی مینیسۆتا و فارگۆی ویلایه‌تی نۆرس داكۆتا پله‌ی گه‌رمی دابه‌زی بۆ -31 پله‌ی سیلیزی و ئه‌م پله‌یه بۆ سه‌عات 8ی به‌یانی رۆژی 30ی جێنیوه‌ری پله‌ی گه‌رما زیاتر داده‌به‌زێت و ئه‌چێته -39، به‌ڵام له شیكاگۆ كه‌مێك پله‌ی گه‌رمی به‌رزتره‌و له -31 پله‌دا ده‌بێت، كه ساردترین رۆژی ساڵه تا ئه‌مساته.
به‌پێی هه‌والێكی سی ئێن ئێن، زانایانی كه‌شناسی ئه‌م گۆرینی كه‌شه بۆ ئه‌و پێكدادانانه یه‌كله‌دواییه‌كانه‌ی جه‌مسه‌ری باكور ده‌گێرنه‌وه كه ئه‌ویش هۆكاره‌كه‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌و چینه هه‌وا سارده‌یه كه به "گێژه‌لووكه‌ی جه‌مسه‌ر" ناسراوه و پله‌ی گه‌رمی تا – 53 داده‌به‌زێنێت.
له‌ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوودا كه من له ویلایه‌تی مینیسۆتا ده‌ژیم، پله‌ی گه‌رمی له -29 دانه‌به‌زیوه و ئه‌ویش بۆ سه‌عاتێك زیاتر نه‌بووه. هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌م سه‌رمایه‌وه ته‌واوی قوتابخانه‌و زانكۆكان بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ داخران.
سپی میدیا- لوقمان غه‌فوور- ئه‌مریكا/ ویلایه‌تی مینیسوتا