جێگری وەزیری بەرگری جەزائیر، فەریق قاید ساڵح داوا دەکات مادەی ١٠٢ ی دەستور جێبەجێبکرێت کە داوای پڕکردنەوەی پۆستی سەرۆکی وڵات دەکات " وەک چارەسەرێکی تەوافقی کە سەرورەری دەوڵەت دەپارێزێت و وەڵامی داواکاریەکانی گەل دەداتەوە.
لە وتەیەک کە لە تەلەفزیۆنی حکومیدا بڵاوکرایەوە، وتی " پێویستە رێگا چارەکە بگرینە دەست تا لەو قەیرانە دەربچین و وەڵامی داواکاریە مەشروعەکانی هاوڵاتیان بدەینەوە کە لەمادەی ١٠٢ دا هاتووە".
لە مادەی ١٠٢ دا هاتووە " ئەگەر سەرۆک نەیتوانی بەهۆی نەخۆشیەکی مەترسیداری درێژخایەنەوە کاربکات، دەبێت ئەنجومەنی دەستوری بە زەروری کۆبێتەوەو پەرلەمان تەبەنی دەکات و لەماوەی ٤٥ رۆژدا سەرۆکی حکومەت ئەو پۆستە وەردەگرێت".
ئەگەر لەو ٤٥ رۆژەدا سەرۆک نەیتوانی کارەکەی ئەنجام بدات ئەوا سەرۆک بە دەستلەکارکێشاوە دادەنرێت و دەبێت لەماوەی ٩٠ رۆژدا هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت.
لەم حاڵەتەدا سەرۆک وەزیران کە پۆستی سەرۆکی وڵاتیش دەگرێتە دەست، مافی خۆی هەڵبژاردنی نابێت.
ئەم بڕیارەی جێگری وەزیری بەرگری کۆتایی بەقەیرانی سەرۆکایەتی و هەڵبژاردنی ئەو وڵاتە دەهێنێت.