تەقینەوەیەکی دیکە لە سریلانکا روویدا

کەمێک لەمەوبەر تەقینەوەیەکی دیکە لە ناو هۆڵی سینەمای سافوی لە کۆلۆمبۆی پایتەختی سریلانکا روویدا، تا ئێستاش ئاماری کوژراو بریندارەکان نەزانراوە.

ئاژانسی هەواڵى ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە ئەمرۆ چوارشەممە ٢٤ی نیسانی ٢٠١٩، تەقینەوەیەکی دیکە لە هۆڵی سینەمای سافون لە پایتەختی سریلانکا روویدا، ئەوەش دوای زنجیرەیەک تەقینەوە هات کە رۆژی یەکشەممە ئەو وڵاتەی گرتەوە.

روان جۆنسایکەر، وتەبێژی پۆلیسی سریلانکا رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی لە تەقینەوەکانی چەند رۆژی رابردووی سریلانکا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٣٥٩ کەس.

لە دوای زنجیرە تەقینەوەکانیش حکومەتی سریلانکا قەدەغەکردن هاتوچۆی لەو شوێنانە ڕاگەیاندووە، کە تەقینەوەکانی تیا ڕووداوە و کە لە کاتژمێر شەشی ئێوارەوە تا شەشی بەیانی بەردەوام دەبێت.

هەر بەهۆی تەقینەوەکانەوە وەزارەتی پەروەردەی سریلانکا بریاری ڕاگرتنی دەوامی سەرجەم قوتابخانە و ناوەندە پەروەردەییەکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاند، هاوکات پیاوانی ئایینی سریلانکا سەرجەم ڕێوڕەسمە ئاینییەکانییەکان لەو وڵاتە ڕاگرت.




AM:08:41:24/04/2019