لە ئەنجامی تەقینەوەیەکی خۆکوژیی لە
شاری کالمونای خۆرهەڵاتی سریلانکا ١٥ کەس کوژران.
ئەمڕۆ شەممە ٢٧ی نیسانی ٢٠١٩ پۆلیسی سریلانکا ڕایگەیاند، دڕەنگانێک شەوی ڕابردوود لەلایەن هێزەکانی پۆلیس و دژە تیرۆرەوە سێ کەس گەرامرۆ دراون، بەڵام لەکاتی گەمارۆدانەکەدا دەستیان بە تەقاندنەوەی تەقەمەنی کردووە و بەهۆیەوە ١٥ کەس کوژراون، کە لە نێویاندا ٣ ژن و ٦ منداڵ هەیە.
وتیشی، تەقینەوەکان لە حەشارگەیەکی "توندڕەوەکان"دا لە نزیک ناوچەی (کالمونای) ئەو وڵاتە ڕویداوە و تیایدا سێ تەرم بینراوە کە پێدەچێت خۆکوژ بووبن و دەستیش بەسەر بڕێکی زۆر تەقەمەنیدا گیراوە.
ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو زنجیرەیەک تەقینەوەی یەک لە دوای یەک وڵاتی سریلانکایان هەژاند، کە ٣ کڵێسا و ٤ ئوتێلی ئەو وڵاتەیان کردبووە ئامانج و بەپێی دواین ئامار لە سەرجەم تەقینەوەکاندا ٢٥٣ کەس کوژراون و نزیکەى ٥٠٠ کەسیش برینداربوون. هەروەها
ئێوارەی رۆژی هەینییش ٢٦ی نیسانی ٢٠١٩ لە شاری سامانتوری کۆڵۆمبۆی پایتەختی ئەو وڵاتە چوار تەقینەوەى تر ڕوویاندا.