فەتوایەک بۆ رۆژوو گران دەردەچێت

لە وڵاتی میسر کە ئەمساڵ گەمترین هاوین لەسەرتاسەری جیهاندا بەخۆیەوە دەبینێت، فەتوایەک بۆ رۆژووگران دەردەچێت بۆئەوەی رۆژوو بشکێنن.

میدیا میسریەکان بڵاویان کردەوە، موفتی میسر عەلی جومعە‌ رایگەیاندووە" ئەو کاتەی پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە، ئەو كەسانەی كاری قورس دەكەن وەک كشتوكاڵ، حەماڵی، بیناسازی، ئەوانەش كەهەوڵێكی زۆر  دەدەن و  كارەكانیشیان سەرچاوەی بژێوی ژیانیانیانە، دەتوانن رۆژوو بشكێنن".

سەرەتای هەفتەی رابردوو وەزیری پەروەردەی میسر بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوە تاقیکردنەوەکانی چەند قۆناغێکی خوێندندا لە رۆژی پێنج شەممەی رابردوودا راگرت.





PM:10:07:24/05/2019