لە شەڕ و پێكدادانی نێوان هێزە ئاسایشییەكان و خۆپیشاندەرانی سووداندا لە خەرتووم بەهۆیەوە ژمارەیەك كەس كوژران و ژمارەیەكی دیكە برینداربون.
بەیانی ئەمڕۆ دوشەممە، لە خەرتوم-ی پایتەختی سودان، پێكدادان لە نێوان ئەنجومەنی سەربازی سودان و خۆپیشاندەرانی ئەو وڵاتە رویدا و بەهۆیەوە.پێنج كەس كوژران و 60 كەسی دیكە بریندار بوون.
بەپێی هەواڵی میدیا عەرەبییەکان، هێزە سەربازیەكان رێگری لە ئۆتۆمبێلەكانی فریاكەوتن دەكەن بریندارەكان بۆ نەخۆشخانە بگوازێتەوە.
هاوکات، بەهۆی نائارامییەكانەوە بەشێك لەو شوێنانەی خۆپیشاندانیان تێدا سازدەكرێت، لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە چۆڵكران.
ئەمەش لە کاتێدایە لە دوای لابردنی عومەر حەسەن بەشیر خۆپیشاندانەکان بەردەوامن و داوا دەکەن بە زووی دەسەڵات ڕادەستی ئەنجومەنێکی مەدەنی بکرێت.